لەبەرژەوەندى هاوڵاتیانە

ئەوانەى کەوتونەتە بەر سزاى گرێبەستى ئەلیکترۆنى لێبوردنیان بۆ دەرچوو

964+

وریا فەتاح

بە بریارى وەزیرى ناوخۆ، هەموو ئەو هاووڵاتیانەی لە ماوەی رابردوو تا 31.12.2023، بە هۆی کەمدەرامەتی یان بێئاگایی لە رێنماییەکان کەوتونەتە سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی، لێبوردنیان لەو سزایە بۆ دەرچوو.

ئەمڕۆ دوو شەممە بە ژمارە 2500، وەک دەڵێت بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان وەزیرى ناوخۆ فەرمانێکى واژۆکرد و بە گوێرەى فەرمانەکە هەموو ئەو هاووڵاتیانەی لە ماوەی رابردوو تا 31.12.2023، بە هۆی کەمدەرامەتی یان بێئاگایی لە رێنماییەکان کەوتونەتە سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی، لێبوردنیان لەو سزایە بۆ دەرچوو.

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە لەمەودوا لە ماوەی یاسایی گرێبەستی ئەلیکترۆنی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل بۆ کڕیار بگوازنەوە بۆ ئەوەی توشی سزای دارایی و کێشەی یاسایی و کۆمەڵایەتی نەبن.

هەروەها بڕیاری دووبەرامبەرکردنی سزاکانی سەرپێچی هاتوچۆ کە پێشتر بە فەرمانی وزارى بۆ دەرچوو بوو، بەپێى فەرمانەکە لەبەر باری دارایی هاووڵاتیان و تەواونەبوونی ئامادەکارییە تەکنیکییەکان، راگیراوە.