وردەکاری لە ڤیدیۆکەدایە

له‌ سلێمانی شه‌ڕه‌ته‌قه‌ روویدا و پۆلیسێک گیانی لە دەست دا

964+
دیلان محەمەد – سلێمانی

ئه‌مشه‌و له‌ شه‌قامی پیره‌مێرد له‌ سلێمانی، هێزێكی پۆلیس هه‌وڵیانداوه‌ تۆمه‌تبارێك بگرن، به‌ڵام ئه‌و به‌ره‌نگاریان بووه‌ته‌وه‌، ده‌نگۆی برینداربوونی چه‌ند پۆلیسێك هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌ قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ 964.

سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت بە 964 وت، ئه‌مشه‌و مەفرەزەیەکی پۆلیس لە کاتی چوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لێیان هەڵگەڕاوەتەوە و سێ پۆلیسی بریندار کردووە.
رووداوەکە لەناو بازاڕی سلێمانی ڕوویداوە لە شەقامی پیرەمێرد، ئێستا هێزە ئەمنیەکان لە شوێنی ڕووداوەکەن.
لەسەر ئەم بابەتە پەیوەندیمان کرد بە پۆلیسی سلێمانییەوە، به‌ڵام بەردەست نەبوون.

هەر لە بارەی رووداوەکە، سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ی وت، سێ پۆلیس بریندارن، کە سەر بە نەهێشتنی تاوانن.

نوێكرایه‌وه‌ 11:13
به‌ پێی زانیارییه‌كانی ده‌ست 964 كه‌وتووه‌، یه‌كێك له‌ پۆلیسه‌ برینداره‌كان به‌ پله‌ی مفه‌وه‌ز گیانی له‌ ده‌ست دا.

داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەو شۆفێرەی لە کەرکوک پۆلیسێکی هاتوچۆی بریندار کرد دەس...

ئەو شۆفێرەی لە کەرکوک پۆلیسێکی هاتوچۆی بریندار کرد دەستگیرکرا