چی دەکات لەوێ؟
رۆناڵدۆ فڕۆکەخانەی شێنژنی تێکدا
سۆما حەکیم زادە
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر یانەی نەسڕی سعودی گەیشتنە فڕۆکەخانەی شێنژن لە چین، هەزاران هەواداری رۆناڵدۆی سوپەرستاری پۆرتوگالی دۆخێکی نائاسایی دروست کرد، هەندێک سەرچاوەش بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەمڕۆ 10 هەزار هاندەری رۆناڵدۆ چوونەتە فڕۆکەخانە.
دوو مانگ لەمەوبەر پشتڕاستکرایەوە یانەی نەسڕ گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی واژۆ کردووە بۆ ئەوەی لە مانگی یەکدا گەشت بکەن بۆ چین و دوو یاریی دۆستانە ئەنجام بدەن، کە بۆ ئەم گەشتە و ئەنجامدانی ئەم دوو یارییە 10 ملیۆن دۆلار وەردەگرن.
یانەی نەسڕ بڕیارە رووبەڕووی یەکێک لە تیپەکانی خولی چینی ببێتەوە و لە یارییەکەی دیکەشدا رووبەڕووی ئەستێرەکانی خولی چینی دەبنەوە، هەروەها یانەکە ئامانجی کۆمپانیا گەورەکانی مارکێتینگە لە سەرانسەری جیهاندا، بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهانی لە تیپەکەدا.