دەنگدەرێک پەنجەمۆری هەڵبژاردن دەکات _ وێنە: 964
964 رووماڵی کرد
ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق په‌سند كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی پەسەند کرد، كه له 18.12.2023 به‌ڕێوه‌چوو.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، ئەنجومەنی کۆمیسیارانی سه‌ر به کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی پەسەند کرد.
کۆمیسیۆن هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، سکاڵاکان هیچ گۆڕانکارییەکیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا نەکردووه.
كۆمیسیۆن له سۆشیال میدیا و پلاتفۆرمه جیاوازه‌كانی دیكه، ئه‌نجامی په‌سندكراوی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بڵاوكرده‌وه.
پێشتر له 31.12.2023، به‌شی یه‌كه‌می تانەکانی قەوارە و لایەنە سیاسییەکان دژی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، رەوانەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆن کرابوو، له كاتێكدا له 28.12.2023 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی راگەیاندبوو.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له 18.12.2023 ئه‌نجام درا، كه دوو رۆژ پێش ئه‌م رێكه‌وته، ده‌نگدانی تایبه‌تیش هاتبووه ئه‌نجامدان.
هه‌ڵبژاردنه‌كان له 15 پارێزگای عێراق، جگه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوون.
هاوكات تۆڕی 964 وه‌ك هاوبه‌شی میدیایی هاوپەیمانێتی تۆڕ و رێکخراوە نیشتمانییەکان، رووماڵێكی فراوانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد.