رقی لە بەراوردکردنە

ئه‌ندریك” رۆناڵدۆ و پێلێی به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌”

964+
سۆما حەکیم زادە

ئەندرێک فیلیپ یاریزانی لاوی به‌ڕازیلی، لەگەڵ پێلێ و رۆناڵدۆ نازاریۆ به‌راوردی پێده‌كرێت، ئه‌ویش ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت خۆم بم.

ئەندریک فیلیپ لە مانگی تەموزی داهاتووه‌وە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە دەکات، کاتێک تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ. یانەی ریال ساڵی رابردوو بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی ئەو یاریزانە خەرج کردووە و چاوەڕێی ئەوە دەکەن بگاتە تەمەنی یاسایی.

یاریزانه‌كه‌ به‌ هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێ پێلێ و رۆناڵدۆی به‌ڕازیلی به‌راورد ده‌كرێت، ئه‌ویش پێی وایه‌ ئه‌م به‌راوردكارییه‌ فشارەکان بۆ سه‌ر ئه‌و زیاد دەکەن.

ئه‌ندریك له‌ نوێترین لێدوانیدا بۆ میدیای به‌ڕازیل دەڵێت: لە هەموو حاڵەتەکاندا خەڵک قسە دەکه‌ن و حەزیان لە بەراوردکردنە، راستە من لە پێلێ و رۆناڵدۆ نازاریۆ دەچم، بەڵام دەمەوێت ئەندریک بم و ئەوەندە بەراورد مەکەن، چونکە حەزم لێ نییە و ئەمانە بۆ من گرینگ نین.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “من کەسایەتی تایبەتی خۆمم هەیە و دەمەوێت ئەو چاوەڕوانییەی لە مندا هەیە، بەدی بهێنم، تا ببێتە نموونەیەک بۆ گەنجان و هەروەها یارمەتی خیزانەکەشم بدەم”.

ئه‌ندریك، كه‌ ئێستا لە کەمپی هەڵبژاردەی ئۆڵمپیی بەڕازیلدایە، وەرزێکی نایابی لەگەڵ پاڵمێراس بەسەربرد و بە تۆمارکردنی 11 گۆڵ یارمەتی تیپەکەی دا بۆ بەدەستهێنانی خولی بەڕازیلی.

ریال مەدرید لە سێیەم گرێبەست نزیکدەبێتەوە

ریال مەدرید لە سێیەم گرێبەست نزیکدەبێتەوە