پارکێکی گشتی لە دەروازەی ئامێدی دروست دەکرێت. وێنە :964
لە دەروازەی شارەکەیە
دروستکردنی پارکێکی مۆدێرن لە ئامێدی خەریکە تەواو دەبێت
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
یەکەم پارکی گشتی لە دەروازەی قەزای ئامێدی دروست دەکرێت، شارەوانیی ئامێدیێش دەڵێت، دوو مانگی دیکە دەکرێتەوە.
پارکەکە دەکەوێتە دەروازەی ئامێدی، رووبەرەکەی هەزار مەتر دووجایە، تێچووەکەی 60 ملیۆن دینارە.
ئەڤراز حەسەن، سەرۆکی شارەوانیی ئامێدی بە 964ـى وت، نزیکەی شەش مانگە کار لەسەر ئەم پارکە دەکرێت، کە بە شێوازێکی مۆدێرن و جیاواز دروستکراوە بۆ گەشتیاران، پێش ئەوەی سەردانی سەنتەری ئامێدی بکەن، لە دەروازەکەی دەیبینن.
پارکەکە 60%ی کارەکانی تەواوە بووە، بە وتەی سەرۆکی شارەوانی بێت، بەهۆی وەرزی زستان و بارانبارین، کەمێک کارکردن تێیدا خاو بووەتەوە، بەڵام لە دوو مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەتی گەشتیاران و هاوڵاتیانی ناوچەکە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا