رووماڵی بایکۆتی ئەمڕۆ لە هەواڵی 964
وه‌رزى دووه‌مى خوێندن به‌نیوه‌چڵى ده‌ستپێكرده‌وه
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێکی وەرزی دووەمی خوێندنە لە هەرێمی کوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چاوه‌ڕێى ده‌ركرد خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه و بایكۆتى بشكێندرێت، واده‌رنه‌چوو.
لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی مامۆستایان گردبوونەتەوە و بە هوتاف کێشان سووربوونی خۆیان لەسەر بایکۆتکردن دووپات دەکەنەوە، و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان لە نزیکی پەروەردەی رۆژئاوا جێگیرکراون.
له رانیه، سەرەڕاى کۆبونەوەى ژمارەیەکى زۆرى هێزە ئەمنییەکان لەبەردەم بیناى پەروەردە، ژمارەیەکى زۆرى مامۆستایان لەناو حەوشەى بەڕێوەبەرایەتییه‌كه گردبونەتەوە، دروشمى بایکۆت دەڵێنەوە.
له ده‌ربه‌ندیخانیش پەروەردەی ئه‌م قه‌زایه ئاگاداریەکی بڵاوکردوەتەوە، ده‌ڵێت، هەر مامۆستا و فەرمانبەرانبەرێکی سنووری پەروەردەکەیان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە کۆمێنت بەشدار بێت لە پەکخستنی پرۆسەی پەروەردە رووبەرووی یاسایی دەکرێتەوە.
له سنوورى قه‌زاى كۆیه به‌شێك له ناوه‌نده‌كانى خوێندنى ئاماده‌یی ده‌ستیان به پڕۆسه‌ى خوێندن كردووه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رێكیش به 94ـى وت زیاتر له 50% قوتابیانمان هاتوونه‌ته قوتابخانه.
لە سنورى گەرمیانیش بایکۆت بەردەوامە و مامۆستایان لەبەردەم پەردەى کەلار گردبونەتەوە و دەڵێن: بەردەوام دەبین.
پەیامنێری 964 لە شارەزوور رایگەیاند، بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی ئەمڕۆ یەکشەممە بەردەوامیان بە بایکۆت داوە و خۆپیشاندانیان دەستپێکردووەتەوە.