بەرهەمی گەنم پێش دروێنەکردن _ وێنە: 964
نیگەرانی دروستکردووە
پارەی کڕینی گەنم لە جوتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەمکرایەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەرگرتنی گەنم بۆ هە تۆنێک 17 هەزار و 500 تومەن، نارەزایەتی لەناو جوتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان لێکەوتووەتەوە، ئەوان داوا دەکەن بۆ 20 هەزار تومەن زیادبکرێ.
سەید حسێن رەحیمی، بەرپرسی سیستەمی سەندیکای کشتوکاڵی بیجاڕ بە فارس نیوز-ی وتووە، وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران بۆ وەرزی پێگەیشتنی ئەمساڵ، بڕی 17 هەزار و 500 هەزار تومەنی بۆ هەر کیلۆیەک گەنم دیاریکردووە، ئەمەش شەپۆلێکی ناڕەزایی جووتیارانی گەنمی لە پارێزگای کوردستان (رۆژهەڵاتی کوردستان) لێکەوتووتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جوتیاران نرخی گەنم بۆ هەر کیلۆیەک کەمتر لە 20 هەزار تومەن بە ناپیشەیی دەزانن، و ئەو رێژەیە دەبێتە هۆی بێهیواکردنی گەنم جووتیاران و لاوازبوونی بەرهەمهێنان.
بە قسەی ئەو بێت، وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەرەتای وەرزی چاندن نرخی فرۆشتنی تۆوی بەکارهێنراوی بە زیاتر لە 20 هەزار تومەن راگەیاندووە، هەروەها بەهەمان رێژە لەلایەن لقەکانی وەزارەتەوە بە جووتیاران فرۆشراوە، بەڵام ئێستا نرخی کڕینی گەنم لە جووتیاران بە 17 هەزار و 500 تۆمان دانراوە.