جامی كه‌نداو: ئه‌مڕۆ براوه‌ی زۆرترین نازناو یاریی هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له دووه‌م رۆژی جامی كه‌نداوی 25 له به‌سڕه، ئه‌مڕۆ تیپه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م یاریی ده‌كه‌ن، كوێتییهكانیش رایانگه‌یاند له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ـی كانوونی دووه‌م، له دوو كاتی جیاوازدا دوو یاری له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می جامی كه‌نداو به‌ڕێوه‌ده‌چن، له یاریی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن و ئیمارات رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 16:15 خولهك له یاریگه‌ی ئۆڵمپیی مینا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن پاڵه‌وانی وه‌شانی رابردووی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یه و تیپێكی تۆكمه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئیماراتیش یه‌كێكه له هه‌ڵبژارده باشه‌كانی كه‌نداو.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، كه پێشبینیی ده‌كرێت به‌هێز بێت، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كوێت و قه‌ته‌ڕ له هه‌مان یاریگه رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 19:15 ده‌ستپێده‌كات و سه‌رنجه‌كان زیاتر له‌سه‌ر تیپی كوێته، كه براوه‌ی زۆرترین نازناوی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یه به 10 نازناو.
هاوكات دوێنێ له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، شاندی كوێتی له شوێنی دانیشتنی كه‌سایه‌تییه تایبه‌تییه‌كان له به‌شی ڤی ئای پی چوونه ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كێشه و گرفت به هۆی شوێنی دانیشتنی ئه‌وانه‌وه دروست بوو.
دواتر ده‌نگۆی خۆكێشانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوێت له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوێت له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ره‌خنه‌ی له شێوازی رێكخستنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه هه‌یه، به‌ڵام له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن.
رۆژی یه‌كه‌م
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی له یاریگه‌ی به‌سڕه‌ی نێوده‌وڵه‌تی “جه‌زع ئه‌لنه‌خله” پاڵه‌وانیه‌تیی كه‌نداوی 25 ده‌ستیپێكرد، كه سه‌ره‌تا ئاهه‌نگێكی سه‌رنجڕاكێشی به‌خۆیه‌وه‌بینی، دواتر دوو یاری به‌ڕێوه‌چوون، له یاریی یه‌كه‌مدا عێراق و عومان به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، دواتر له یاریی دووه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه به 2-0 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌نی برده‌وه.