دوای شکستەکەیان لەگەڵ ئەتلێتیکۆ مەدرید
له یانه‌ی ریال مه‌درید تووڕه‌بوون و ناڕه‌زایی هه‌یه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوای شكستی یاریی دێربی به‌رامبه‌ر ئه‌تلێتیكۆ مه‌درید له قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا یاریزانانی ریال مەدرید ناڕەزایەتییان دەربڕی.
رادیۆی كادینا سێری ئیسپانیا ئاشكرای كرد، یاریزانانی ریال مه‌درید له ژووری جلگۆڕین ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر بڕیاری كارلۆ ئه‌نچیلۆتیی راهێنه‌ر ده‌ربڕیوه، كه لونینی گۆڵپارێزی كرده‌ووه گۆڵپارێزی یه‌ده‌گ بۆ ماوه‌یه‌ك، له كاتێكدا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش ده‌كرد، دواتر كه گه‌ڕایه‌وه پێكهاته‌ی تیپه‌كه، ئاستی دابه‌زیبوو.
یاریزانانی ریال مه‌درید له سیاسه‌تی یاریكردنی به نۆره‌ی گۆڵپارێزه‌كانی تیپه‌كه‌یان رازی نین و پێیان وایه هۆكاری شكستی تیپه‌كه‌یان بوو به‌رامبه‌ر ئه‌تلێتیكۆ مه‌درید.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌وان پێیان باشه گۆڵپارێزێك به شێوه‌ی سه‌ره‌كی دیاریی بكرێت و یاریی بكات.