"سنووردارە"

جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان ئاسایی بووەتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای دوو رۆژ لە راگیرانی جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان بەتایبەت بۆ باری تەڕە، ئەمڕۆ دووشەممە جوڵەی بازرگانی لە دەوازەکە ئاسایی بووەوە.

دوو شۆفێری بارھەڵگر کە باری وشکە و تەڕە دەگوازنەوە بە 964ـیان وت، “جوڵەی بازرگانی لە مەرزەکە دەستیپێکردووەتەوە بەڵام بەشێوەیەکی سنووردار”.

“دوێنێ تەنیا 15 بارھەڵگر باری تەڕەیان ھێنایە ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئەمڕۆ 33 بارھەڵگر باری تەڕە لە دیوی ئێرانەوە ھاتە کوردستان”، ئەو شۆفێرانە وایان وت.

لەبارەی باری وشکە، وەک کاشی و ئاسن و کەرەستەی بیناسازی ئەو شۆفێرانە دەڵێن، رۆژانە تەنيا رێگە بە 200 بارھەڵگر دەدرێت باری وشکە بھێنن، پێش ئەم وەزعە رۆژانە نزیکەی 500 بارھەڵگر باری وشکە دەھات.

باسیان لەوەشکرد، بەرپرسانی مەرزەکە پێیان وتوون تا ئەوکاتەی دۆخەکە ئارام دەبێتەوە و شەڕ نامێنێت، بەوجۆرە و بەشێوەیەکی سنووردار، جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، گواستنەوەی سووتەمەنی لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتی ئێران راگیراوە و دیاریش نییە کەی دەستپێدەکاتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئێران دەرگای کردەوە؛ پەروێزخان تەنیا بۆ

ئێران دەرگای کردەوە؛ پەروێزخان تەنیا بۆ "وشکە" دەستیپێکردەوە

دەرگای مەرزی پەروێزخان لەدیوی کوردستانەوە قوفڵی لێدرا

دەرگای مەرزی پەروێزخان لەدیوی کوردستانەوە قوفڵی لێدرا