بۆردومانی دامەزراوەکانی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن تورکیاوە _ وێنە: محەمەد حەسەن
"بازرگانەکان بە هەلیان زانیوە"
بۆردومانەکەی تورکیا یەک بوتڵ غازی کردووە بە 30 دۆلار
964+
ئەحمەد مستەفا
له قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، ههر بوتڵێكی غاز کە بۆ لێنانی برنج و شلە و سوورکردنەوە بیکڕی، نرخهكهی بووە بە 400 هەزار لیرەی سوری، كه بە پارە ئەمریکییەکە دەکاتە نزیكهی 30ی دۆلار.
نۆرس پرێس، دەنگوباسی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان دەگوازێتەوە، کە ژمارەیەک خەڵک قسەیان بۆ کردووە لە زاری ئەوانەوە گواستییەوە، بازرگانهکانی حکومەتی دیمەشق، تەقاندنەوەی دامەزراوەی غاز و کارەبای سوهیدییه لە ئەنجامی زنجیرەیەک هێرش و بۆردومانی تورکیا بۆ سهر ناوچهكانی رۆژئاوای كوردستان بە هەلزانیوە تا نرخەکەی گران بکەن.
بۆردومانهكه بە رێژەی 100% وێستگەی غازەکەی لە کارخستووە.
پێش بۆردومانی توركیا یەک بوتڵ غاز بە 10 ههزار لیرهی سوری بوو، ئەوە لە کاتێکدا عەگید عەبدولمەجید بەڕێوەبەری وێستگەی غاز قامشلۆ دەڵێت، بەرهەمهێنانی غاز و کارەبا، بههۆی بۆردومانهكانی توركیا بەتەواوی وەستاوە، و پرۆسەی چاککردنەوەی ئهو وێستگانه كاتێكی زۆری دهوێت.