ئەمریکییە

لە دیالە درۆنێک خرایە خوارەوە

+964
راژان باجەڵان – خانەقین

درۆنێک شه‌وی رابردوو لە دیالە کەوتە خوارەوە، ئەمه‌شیان پاش نزیکی 24 کاتژمێر بوو لە کەوتنەخوارەوەی درۆنێك له‌ شه‌وی پێشووتردا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ی وت، درۆنێکی قەبارە مامناوەند ئەمشەو لە ئاسمانی شاری بەعقوبە تێبینی کرا و دەموده‌ست هێزە ئەمنییەکان کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و دەستکرا بە تەقەکردن لێی، تا توانرا بە بخرێتە خوارەوە.
“درۆنەکە لە دێی محەمەد حەمیدی سەر بە ناحیەی بوهرزی قەزای بەعقوبە کەوتە خوارەوە و هێزە ئەمنییەکان بە خێرایی بازنەیەکی ئەمنییان لە شوێنەکە دروستکرد و دەست بەسەر پاشماوەکەی گیرا و لە راپۆرتی هێزە ئەمنییەکاندا دەرکەوت کە درۆنەکە لە حاڵەتێکی زۆرباشدایە”، ئه‌مه‌ قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌یه‌ بۆ 964.
تا ئێستا زانیاری تەواو ئاشکرا نەکراوە دەربارەی درۆنەکە، کە هی چ لایەنێک بێت و هۆکاری ناردنی چییە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ زانینی هۆکاری زیادبوونی دیاردەی درۆن لە پارێزگای دیالە لەم دوو رۆژەی دواییدا، بە تایبەت کە هەندێ سەرچاوەی نافەرمی باس لەوە دەكه‌ن تەنیا شه‌وی رابردوو سێ درۆن تێبینی کراوە لە ئاسمانی هەمان شاردا.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق، كه‌ ده‌گوترێت له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیكن، رایانگه‌یاند درۆنێكیان له‌ دیاله‌ خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكی كه‌وتنی درۆنه‌كه‌ی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ و درۆنه‌كه‌ ئه‌مریكی بووه‌.

داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خرایە خو...

لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە