یەکەمجارە 48 هەڵبژاردە بەشدارى تێدا دەکەن

4ـی شوبات مۆندیال دەستپێدەکات

سۆما حەکیم زادە
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی (فیفا)، رۆژی چواری شوباتی وەک وادەی راگەیاندنی خشتەی یارییەکانی مۆندیالی 2026 دیاری کردووە کە لە لایەن ئەمریکا و مەکسیک و کەنەداوە، میوانداری دەکرێت.

وێڕاى راگەیاندنى خشتەى یارییەکانى مۆندیالى 2026، بڕیارە فیفا لە داهاتوودا، شوێن و یاریگای یاریی کردنەوەی مۆندیال و یارییەکانی هەر گرووپێک کە لە مانگی تەمموزی 2026ـەوە دەستپێدەکات رابگەیەنرێت.

بڕیارە جامی جیهانی داهاتوو لە 16 شاری کەنەدا و مەکسیک و ئەمریکا بەڕێوەبچێت، کە بریتین لە شارەکانى: ئەتلانتا، بۆستن، دالاس، گوادالاخارا، هیوستن، کانساس سیتی، لۆس ئەنجلۆس، مەکسیکۆ سیتی، مەیامی، مۆنتەری، نیویۆرک، نیوجێرسی، فیلادلفیا، سان فرانسیسکۆ، سیاتڵ، تۆرۆنتۆ و ڤانکۆڤەر.

لە مۆندیالى داهاتوودا، بۆ یەکەمجارە 48 هەڵبژاردە بەشدارى تێدا دەکەن و فیفا ماڵئاوایى لە بەشداریکردنى 32 هەڵبژاردە دەکات لە مۆندیالدا، کە لە مۆندیالى 1998ى فەرەنساوە جێبەجێى دەکات.