لەسەر ماتۆڕەکەی چی نووسیوە؟

لە هەولێر ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندارە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

کاتژمێر 8:30ی ئەمشەو نزیک گوندی پیرداود رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسانی بارهەڵگر روویداوە، سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینێکی دیکەش لەگەڵی بووە بەسەختی بریندار بووە.

964 لە کەسێکی خانەوادەی ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە زانیویەتی، تەمەنی گەنجەکە 26 ساڵە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

ئەوەش دەڵێت، تەرمی گەنجەکە نێردراوە بۆ پزیشکی دادی، شۆفیری تۆتۆیتا نیسانەکە دەستگیرکراوە.

وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت بە ماتۆڕەکەوە تەختەیەک هەڵواسراوە و لەسەری نوسراوە “هیچ کەس وەک تۆ ئازاری نەدام”.

رووداوەکە بەرامبەر گۆڕستانی گوندی پیرداود روویداوە، ئەو گوندە نزیکی هەولێرە لە رێگای مەخمور، دەکەوێتە بەشی رۆژئاوای شاری هەولێر.