لە کوێن؟

وه‌زیری ته‌ندروستی: كوڕه‌ بچووكه‌كه‌ی پێشڕه‌و دزه‌یی له‌ ژیاندایه‌

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا رایگه‌یاند، باری تەندروستی ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دزەیی بەرەو باشتر دەچێت و ره‌تیشكرده‌وه‌ كوڕه‌ بچووكه‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ستدابێت.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی شه‌وی رابردوو روونکردنەوەیەکی دا و وتی: “ئەوەی لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی یەکەمی رووداوی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ماڵی خوالێخۆشبوو (پێشڕەو دزەیی) کرا رزگارکردنی ژیانی برینداران بوو، بە تایبەتی باری زۆر ترسناک و ناجێگیری هەردوو کوڕەکەی و خێزانی خوالێخۆشبوو، کارێکی گەورە و لە رادەبەدەر بوو، بەتایبەتی کوڕی گەورەی (رۆژ پێشڕەو دزەیی) کە باری تەندروستی یەکجار خراپ بوو، بەهۆی سەختی برینەکانی جەستە و تەواوی خوێنبەربوون، خۆشبەختانە ژیانی تا ئێستا رزگار کراوە و له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە”.

وەزیری تەندروستی هه‌روه‌ها وتی: “لە دوو رۆژی رابردوودا هیچ نەشتەرگەرییەکی بۆ نەکراوە و ئەو هەواڵانەش رەتدەکەینەوە گوایە کوڕی بچووکی گیانی لەدەستدابێت، ئێستا باری تەندروستی روان و هانای خێزانی پێشڕه‌و دزه‌یی باشە”.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964، هه‌رسێ بریندار گواستراونه‌ته‌وه‌ شاری دوبه‌ی له‌ ئیمارات و له‌وێ نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌ و له‌وێ له‌ ژێر چاودێریی پزیشكیدان.

عێراق ئیدانەی کرد و قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر

عێراق ئیدانەی کرد و قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر