حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

ناتانیاهۆ: شەڕەکە تا ساڵی 2025 دەخایەنێت

964+

ژووری هەواڵ

رۆژنامەی جیرۆزالیم پۆست لە زاری ناتەنیاهۆوە دەڵێت: بە پێی هەڵسەنگاندنەکانی ئەم دواییە شەڕەکە لەگەڵ حەماس هەتا ساڵی 2025 دەخایەنێت.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان دەڵێت: موشەکبارانی خاکی پاکستان لەلایەن ئێرانەوە کارێکی نایاسایی و نا پەسەندە، وەڵاممان دەبێت، هەر لەم چوارچێوەیەدا پاکستان رێی لە باڵیۆزی ئێران گرتووە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: حوسییەکان و حیزبوڵا بەرگری لە غەزە دەکەن، ئەمینداری حیزبوڵا پێی وتم هەر کاتێک شەڕی غەزە وەستا هێرشەکانی ئەوانیش دەوەستێت.

ئەنتۆنی بلنکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە داڤۆس وتی: هەر دەسەڵاتێکی فەلەستینی لەلایەن حکومەتی فەلەستینییەوە پشتگیری نەکرێت، ناتوانێت بنەمای شەراکەت بپارێزێت.

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ لە ئاسمانەوە بڕی 16 تۆن چەک و تەقەمەنیی بۆ هێزەکانی لە ناوچەی خانیونس بەرداوەتەوە. میدیاکانی ئیسرائیلیش دەڵێن رەنگە سوپا بە هیوای هێرشی گەورەتر بێت.

میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن: ئەمریکا بە نیازە لە مانگی شوباتەوە حوسییەکان بخاتە لیستی تیرۆرەوەو ئیتر لەمەودوا وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵ بکات.

وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل بە ناتەنیاهۆی وتووە: رێگەدان بە چوونە ژوورەوەی دەرمان بۆ غەزە سەرشێتییە، وەک ئەوە وایە ئۆکسجین بدەی بە حەماس بۆ ئەوەی شەڕەکە بەردەوامی پێبدات.