نرخی نەوت دابەزی

964+

توانا نەقی

نرخی نەوت لەگەڵ بەردەوامی کێشەکانی دەریای سور هێرشەکانی ئەمەریکا بەسەر حوسییەکانی یەمەن ناجێگیرە و دوای ئەوەی ماوەی دوو رۆژە بەرزدەبێتەوە ئەمڕۆ جارێکی دیکە دابەزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 77 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەوەش 0.65% نرخەکەی لە چاو دوێنێدا دابەزیوە.

نەوتی سووکی تەکساسیش نزمبوونەوەی بە رێژەی 0.62 تۆمارکردووە، هەر بەرمیلێکی بە 71 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ناجێگیرى لە دەریاى سوور و هێرشەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانى بۆسەر چەکدارانى حوسییەکانى یەمەن، کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر نرخى نەوت هەیە،

وتەبێژی حوسییەکان دەڵێت: بەردەوام دەبن لە کردنە ئامانجی هاتووچۆی کەشتییەکان کە بەرەو ئیسرائیل دەڕۆن، بەپێى هەواڵى میدیا فەرمییەکانی ئێران، ئەو وڵاتە هۆشداریی داوە کە هێرش بۆ سەر حوسییەکان، مەترسى لەسەر ئاسایشى ناوچەکە زیاتر دەکات.