ئەو گۆشتەی دەستیبەسەردا گیراوە. فۆتۆ: قایمقامیەتی زاخۆ
لە دەرەوە هاوردە کراوە
لە زاخۆ دەست بەسەر زیاتر لە 11 تۆن گۆشتی خراپ‌دا گیرا
ژووری هەواڵ
لیژنەکانی قایمقامیەتی زاخۆ 11 تۆن گۆشتی هیندییان لە ناو کۆگایەکدا دۆزیوەتەوە کە بۆ خواردن شیاو نییە و خاوەنەکەی ویستویەتی بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 16.1.2024، وەلات هەژار، بەڕێوەبەری کارگێڕی و سەرۆکی لیژنەی چاودێری بازاڕی زاخۆ بە 964ـی راگەیاند، ئەو جۆرە گۆشتە لە دەرەوە هاوردەی زاخۆ کراوە و بڕەکەی 11 تۆن و 191 کیلۆیە و فرۆشتنی قەدەغەیە.
“ئاسایشی زاخۆ ئەم بابەتەی کردووە بە دۆسیە و بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی سزای خاوەنەکەی، دۆسیەکە رەوانەی دادگا کراوە”، قایمقامیەتی زاخۆ وا دەڵێت.
به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم، هاورده‌كردن و فرۆشتنی گۆشتی هیندی قه‌ده‌غه‌یه و له هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.