سودانی بایدن ده‌بینێت
گفتوگۆ له باره‌ی ده‌رچوونی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
عێراق و ئه‌مریكا له‌سه‌ر دانانی خشته‌ی پاشه‌كشێی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق گفتوگۆ ده‌كه‌ن، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش بانگهێشتی ئه‌مریكا ده‌كرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی و جیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له داڤۆس گفتوگۆیان له باره‌ی كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق كردووه و باسیان له دانانی خشته‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه كردووه.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، “لە کۆبوونەوەکەدا پشتڕاستی ئه‌وه كرایه‌وه کارەکانی لیژنەی دوو قۆڵی بۆ پێداچوونەوە بە بوونی هێزه‌كانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ده‌ستپێبكاته‌وه، کە لە سەردانەکەی وەزیری بەرگریی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی ئابدا رێککەوتنی لەسەر کرا، هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا خشته‌یه‌كی كاتی بۆ ئه‌م كاره دیاریی بكرێت”.
لە راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، کە “کۆبوونەوەکە سه‌رنج خرایه سه‌ر بانگهێشتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی وادەیەکی دیاریکراو لە نێوان تیمی هەردوو سەرۆکەکەدا”.
“سودانی له دیداره‌كه‌دا پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراقی ره‌تكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه وه‌ڵامی راسته‌وخۆیان ده‌بێت، به تایبه‌تی دوای ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، به‌ڵام دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، رووبه‌ڕووی هه‌ر هێرشێك ده‌بنه‌وه، كه بنكه‌ی راوێژكارانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی به ئامانج بگرێت”، له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه.
سودانی به‌شداریی له كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس كردووه له سویسرا.