محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
"شوێنی دانیشتووان کراوەتە ئامانج"
سودانی: هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر په‌یوه‌ندی عێراق و ئێران تێكده‌دات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ سێشەممە محەمه‌د شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆردومانی هەولێری بە کردەوەیەکی شەڕانگێزانە زانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا هێرشه‌كه پەیوەندی بەهێزی نێوان عێراق و ئێران تێکدەدات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگ لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە شاری داڤۆسی سویسرا، وتی، “هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، كارێكی دوژمنكارانه و شه‌ڕانگێزانه‌یه و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر عێراق، كه ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان و خانه‌واده‌یه‌كی كوردی كردووه‌ته ئامانج و له ناویاندا منداڵ هه‌یه”.
هه‌روه‌ها سودانی ده‌ڵێت، “بە دڵنیاییەوە ئەم کارە پێشهاتێکی مەترسیدارە، کە پەیوەندی بەهێزی نێوان عێراق و ئێران تێکدەدات و حکومەتی عێراقیش مافی خۆی دەپارێزێت، سەرجەم رێوشوێنە دیپلۆماسی و یاساییەکان بگرێتەبەر، کە لەگەڵ پرەنسیپی سەروەری نیشتمانیدا بگونجێت”.
شه‌وی رابردوو به موشه‌كی بالیستی و درۆن هێرشی كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و به دیاریكراوی ماڵی گه‌وره بازرگان پێشڕه‌و دزه‌یی، كه به‌هۆیه‌وه خۆی و منداڵێكی و دوو میوانی گیانیان له ده‌ست دا، 16 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، سوپای پاسدارانی ئێران به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاند.