مێسی بۆ جارێکی دیکە بە باشترینی جیهان دیاریی کرا.
مێسی خه‌ڵاتی زه بێستی 2023ی برده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی باشترینی جیهان بۆ ساڵی 2023 له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی “فیفا” بەڕێوەچوو، لیۆنێل مێسی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پیاوی به‌ده‌ستهێنا، هه‌رچه‌نده خۆی له ئاهه‌نگه‌كه ئاماده‌نه‌بوو.
ئاهه‌نگه‌كه له له‌نده‌ن شەوی دووشەممە كرا و له لایه‌ن تێری هێنری ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا و خانمه پێشكه‌شكار چادۆری پێشكه‌ش كرا.
خه‌ڵاته‌كان به‌م شێوه‌یه بوون:
لیۆنێل مێسیی ئه‌رجه‌نتینی، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پیاو
ئاتیانا بۆنماتیی ئیسپانی، خه‌ڵاتی باشترین كچه یاریزانی به‌ده‌ستهێنا
پێپ گواردیۆلای ئیسپانی، خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری پیاو
ماری ئێرپێس گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، به باشترین گۆڵپارێزی جیهان بۆ 2023 له‌سه‌ر ئاستی كچان دیاریی كرا
ئێدێرسۆن گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر سیتی، به باشترین گۆڵپارێزی ساڵی 2023 له ئاستی جیهان ده‌ستنیشان كرا.
سارینا ویگمان راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی ژنانی ئینگلته‌را، وه‌ك باشترین ژنه راهێنه‌ر ده‌ستنیشان كرا
گوێلێرم مادرۆگای به‌ڕازیلی خه‌ڵاتی پوشكاشی وه‌ك خاوه‌ن جوانترین گۆڵ به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتی فیفا پێشكه‌ش به سێ ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێ كرا، كه به‌م دواییه كۆچی دواییان كرد، ئه‌وانیش، فرانز بێكنباوه‌ر، بۆبی چارلتۆن و ماریۆ زاگالۆ.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل خه‌ڵاتی یاریی خاوێنی به‌ده‌ستهێنا، به‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی
خه‌ڵاتی تایبه‌تی فیفا پیشكه‌ش به مارتای خانمه یاریزانی به‌ڕازیلی كرا و بڕیار درا خه‌ڵاتێكیش به ناوی ماراتا له ساڵی نوێ‌دا بێته ئاراوه.
خه‌ڵاتی باشترین هانده‌ر پێشكه‌ش به هۆگۆ دانیالی هانده‌ری یانه‌ی ئه‌تلێتیكۆی ئه‌رجه‌نتینی كرا، كه به‌خۆی و منداڵه ساواكه‌ی له یاریگه ئاماده ده‌بێت.
باشترین پێكهاته‌ی فیفا بۆ 2023
گۆڵپارێز: كۆرتوا
به‌رگری: جۆن ستۆنز، كایڵ واكه‌ر، رۆبن دیاش
ناوه‌ڕاست: بێرناردۆ سێلڤا، بێلینگهام، دی برۆین
هێرشبردن: هالاند، ئێمباپێ، مێسی، ڤینیسیۆس.
راهێنه‌ر: گواردیۆلا