هۆکار چییە؟

ژمارەیەک شۆفێر لە مەرزی پەروێزخان: رێگەمان نادەن بڕۆینەوە ماڵەوە

+964
میلاد جەلال – گەرمیان

ژمارەیەک شۆفێری تانکەری نەوت، کە دانیشتووی قەزای کەلارن، باس لەوەدەکەن کارەکانیان لە دیوی ئێران تەواو بووە، بەڵام بەرپرسانی مەرزی پەروێزخان رێگەیان نادەن بڕۆنەوە ماڵەوە.

ئەو شۆفێرانە ژمارەیان نزیکەی 105 کەسن، یەکێک لە شۆفێرەکان، بە 964ى وت، “ئێران پێی وتوین بەتاڵکردنتان نەماوە و بڕۆنەوە و 10 رۆژیتر وەرنەوە، ئێستا ھاتووینەتە خاکی کوردستان، بەڵام بەرپرسانی مەرزەکە لە خاکی کوردستانەوە رێگەمان نادەن بڕۆینەوە ماڵەوە”

ئاماژەی بەوەش کرد، “هیچ ھۆکارێک نییە بۆ ئەم رێگرییە، پاسپۆرت و مۆر و ھەموو شتێکمان بێ کێشەیە، بەڵام بەرپرسی دەروازەی پەروێزخان پێی وتون چاوەڕێکەن تا سبەی سێشەممە”

پەیامنێری 964 پەیوەندیکرد بە عەباس ئیسماعیل، بەرپرسی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، تەنیا ئەوەندی وت” ئاگاداری ئەو بابەتە نیم”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو رۆژە شۆفێرانی بارھەڵگر لە مەرزی پەروێزخان مانیان گ...

دوو رۆژە شۆفێرانی بارھەڵگر لە مەرزی پەروێزخان مانیان گرتووە