کارگەیەک سووتاوە

ئاگره‌كه‌ی گوندی دێڕه‌مه‌زان له‌ عه‌ربه‌ت هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌


ئەحمەد مستەفا

ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ كارگه‌یه‌كی رۆن له‌ گوندی دێڕه‌مه‌زانی سه‌ر به‌ ناحیەی عه‌ربه‌ت كه‌وتووه‌ته‌وه‌.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكن، به‌ڵام هێشتا ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌.

تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له‌ عه‌ربه‌ت و سلێمانییه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن، كه‌ له‌ كارگه‌یه‌كی رۆن كه‌وتووه‌ته‌وه‌.