جامی كەنداو لە بەسرە دەستیپێكرد
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی شەشی كانونی یەكەم، بە بەشداری سەرۆكی فیفا و نوێنەری دەیان وڵات ئاهەنگەكانی جامی كەنداو لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە دەستیپێكرد.
پاڵەوانێتی جامی کەنداو، ههر دوو ساڵ جارێک به بهشداری ههشت هەڵبژاردەی كهنداوی عهرهبی بهڕێوهدهچێت.
ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی عێراق، سعوودیە، سوڵتانیشینی عومان، کوێت، بەحرێن قەتەر، ئیمارات و یەمەن بەشداری لە ٢٥ھەمین پاڵەوانێتی جامی کەنداودا دەکەن کە بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون.
25ـەمین پالەوانیەتی جامی کەنداو، بە یاری نێوان عێراق کە وڵاتی میواندارە لەگەڵ هەڵبژاردەی عومان دەستپێدەکات.
ئەمە دووەمجارە عێراق لە مێژووی خۆیدا میوانداریی ئەو پاڵەوانێتییە بکات، دوای ئەوەی جاری یەکەم لە ساڵی ١٩٧٩ لە بەغدا میوانداریی کرد.
سەرۆكی فیفا لە ئاهەنگەكانی دەسپێكدا لە بەسرە بەشدارە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری رۆشنبیری و پارێزگاری هەولێر و سلێمانی و دهۆك لە ئاهەنگەكاندا بەشدارن
یەكەمین یاری جامی كەنداو لە نێوان عێراق و عوماندا ئێوارەی ئەمڕۆ دەكرێت