زیاتر لە 230 ملیۆن هەژماری تویتەر هاک کران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی

ناونیشان و تێپەڕە وشەی زیاتر لە 230 ملیۆن بەکارهێنەری تویتەر لەلایەن ژمارەیەک هاککەر بڵاوکرانەوەتەوە، چاودێرێکی ئاسایشی ئینتەرنێت دەڵێت، ئەم دزەپێکردنە “یەکێکە لە گەورەترین” دزەپێکردنەکانی جیهان تا ئێستا روویدابێت.

ئالۆن گال، هاودامەزرێنەری کۆمپانیای هەدسن رۆکی چاودێریی ئاسایشی ئینتەرنێتی ئیسرائیلی رۆژی پێنجشەممە لە لینکد ئین نوسیویەتی، “ئەو دزەپێکردنە، بەداخەوە، سەردەنێتە هاکێکی زۆر، فێڵکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاریی کەسی.”

تویتەر، هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو راپۆرتە نەداوە کە گال لە رۆژی چواری کانونی دووەم بڵاویکردووەتەوە، هەروەها وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە پێشێلکارییەکە لەو مانگەدا نەداوەتەوە.

ترۆی هانت، دامەزرێنەری ماڵپەڕی ئاگادارکردنەوەی پێشێلکاریی بەناوی Have I Been Pwned، درکی بە دزەپێکردنەکە کردووە و لە تویتەر نووسیویەتی، “پێدەچێت رێک بەو جۆرە بێت کە باسی لێوەکراوە.”

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز دەڵێت، رەنگە هاککردنەکە لە ساڵی 2021دا روویدابێت، واتە پێش ئەوەی ئیلۆن مەسک ساڵی رابردوو خاوەندارێتی کۆمپانیاکە بگرێتە ئەستۆ.

ئێلیۆن مەسك، لە 28ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ تۆری كۆمەڵایەتی تویتەری بە 44 ملیار دۆلار كڕیوە.