زیادەڕۆ بوون لە تاسڵوجە

رێگرییەکانی بەردەم ئۆتۆبانی بابان لابران

964+

توانا نەقی

ئەو زیادەڕوەیانەی رێگربوون لە جێبەجێکردی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە تاسڵوجە لابران و شارەوانیش دەڵێت، ئەگەر خاوەنداریەتی نەبێت قەرەبوش ناکرێنەوە.

شارەوانی سلێمانی چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە، لەلایەن شارەوانی تاسڵوجەوە بە شۆفڵ چەند دوکان و شوێنکارێک کە زیادەڕۆن و رێگرییان لەبەردەم پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان کە ناسراوە بە 100 مەتری سلێمانی دروستکردووە دەیڕوخێنن.

زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو جێگایانە پێشتر ئاگادار کرابوونەوە کە چۆڵی بکەن و رێگرییان دەکرد لە تەواوکردنی کارەکانی شەقامەکە بۆیە لابران.

وتیشی، ئەگەر هەر جێگەیەک لەوانە خاوەنداریەتی هەبێت ئەوە قەرەبوو دەکرێتەوە، بەڵام ئەگەر زیادەڕۆ بێت و چەندین ساڵیشە کاربکەن لەو شوێنە ئەوا هیچ قەرەبوویەک نایانگرێتەوە بە پێی یاسا.

شەقامی 100 مەتری سلێمانی، درێژییەكەی 34 كیلۆمەترە، حەوت یەكتربڕ و پێنج ئەندەرپاس و یەك ئۆڤەرپاسی تێدایە.

شەقامەكە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە ناوچەی دەمركانی سەر رێگای عەربەت، پێكهاتووە لەچوار سایدی دووانی هاتن و دووانی رۆیشتن بەپانی 100 مەتر.

نیوەی شەقامە 100 مەتریەکەی سلێمانی تەواو کراوە

نیوەی شەقامە 100 مەتریەکەی سلێمانی تەواو کراوە