نەخۆشخانەی هەرس و جگەری سلێمانی - وێنە: تەندروستی سلێمانی
لە کۆتا مانگی ساڵی رابردوودا
لە سلێمانی سەردانیکردنی نەخۆشخانەی هەرس و جگەر کەمیکردووە
964+
پێشەوا محەمەد
تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مانگی 12ـی ساڵی رابردو هەزار و 446 کەس سەردانی نەخۆشخانەی هەرس و جگەریان کردووە و 33 نەشتەرگەریش کراوە.
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەو ژمارەیە 278 نەخۆشیان داخڵ کراون و 15 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردووە.
هەر لەو مانگەدا 197 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 111 هەناوبینی كۆڵۆن و 47 رەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 10 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.
تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، 42 وەرگرتنی نموونە بە سۆنەر و چوار وەرگرتنی نموونە لە جگەر كراوە، هەروەها 66 سۆنەر و 25 تیشك و دوو پشكنینی سیتی سكان لە نەخۆشخانەکە ئەنجام دراوە و پشکنینی خوێن بۆ 497 نەخۆش کراوە.
لە مانگی 11ـی ساڵی رابردوودا نزیکەی دوو هەزار نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەیان کردبوو.