جامی ئەفریقا

ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌كرێت

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ جامی ئه‌فریقا بۆ تۆپی پێ ئه‌مڕۆ سێ یاری له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌ڕێوه‌ده‌چن و هه‌وادارانی وه‌رزشی چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی میسر.

كاتژمێر 5:00، نه‌یجیریا و غینیای ئیستوایی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ كاتژمێر 8:00دا، هه‌ڵبژارده‌ی میسر به‌ سه‌ركردایه‌تی هێرشبه‌ری ناودار محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌رامبه‌ر مۆزه‌مبیق یاریی ده‌كات.
له‌ یاری سێیه‌میشدا غانا و كاپ ڤێردی له‌ كاتژمێر 11ی شه‌و رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

هاوكات له‌ یاریی كردنه‌وه‌ی جامی وڵاتانی ئه‌فریقای 2023، شه‌وی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤوار بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ی غینیا بیساوی برده‌وه‌.
گۆڵه‌كانی كۆتدیڤوار سیكۆ فۆفانا و فیلیپ كراسۆ تۆماریان كرد.
هاوكات پێش یارییه‌كه‌، ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ چه‌ندان دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێشی هونه‌ری و كلتوری تێدا نمایش كرا.
جامی ئه‌فریقا له‌ كۆتدیڤوار به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا 11ی شوباتی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.

964 گەشتی هەواڵی رۆژانەی جامی ئاسیا و جامی ئەفریقا پێشکە...

964 گەشتی هەواڵی رۆژانەی جامی ئاسیا و جامی ئەفریقا پێشکەش دەکات