شاری هەولێر دەردەکەوێت. گرافیک: 964+
رووداوه‌كانى هاتوچۆ كه‌م بووه‌ته‌وه
به درێژایی ساڵى رابردوو رۆژانه 11 رووداوى هاتوچۆ له‌هه‌ولێر روویانداوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمى ساڵى رابردوو له هه‌ولێر رۆژانه لانیكه‌م 11 رووداوى هاتوچۆ روویانداوه و به‌راوردى نۆ مانگى ساڵى پار و ساڵى 2022 ده‌رده‌كه‌وێت رووداوه‌كانى هاتوچۆ له‌هه‌ولێر كه‌میكردووه.
ئاماره‌كه له‌لایه‌ن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاواى هەولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كه تایبه‌ت به رووداوه‌كان و ته‌واوى رووداوه‌كانى هاتوچۆش ده‌نێردرێنه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كه له ساڵى 2023، چوار هه‌زار و 156 رووداوى هاتوچۆ گه‌یه‌ندراونه‌ته ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه و زۆرترین رووداو له مانگى حوزه‌یران روویانداوه كه 453 رووداو بووه و كه‌مترینیشیان له مانگى شوبات كه 239 رووداو بووه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 یش به‌راوردى نۆ مانگى ساڵى رابردوو به نۆ مانگی ساڵى 2022 ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌ى رووداوه‌كانى هاتوچۆ له‌هه‌ولێر به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م، دابەزیووە.
به‌راورده‌كه مانگه‌كانى ئایار، حوزه‌یران، ته‌مموز، ئاب، ئه‌یلول، تشرینی یه‌كه‌م و دووه‌م و كانونى یه‌كه‌م، له‌نێوان هه‌ردوو ساڵى 2022 و 2023 ده‌گرێته‌وه كه ده‌رده‌كه‌وت له ماوه‌ى نۆ مانگى ساڵى یه‌كه‌مدا دوو هه‌زار و 958 رووداو گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه و له ساڵى 2023 ژماره‌ى رووداوه‌كانى هاتوچۆ كه گه‌یه‌ندراونەتە نه‌خۆشخانه‌كە دوو هه‌زار و 958 رووداو بووه.
له په‌یوه‌ندیه‌كدا به‌شی كارگێڕی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به 964ـى وت، ئه‌وان ته‌نیا ژماره‌ى رووداوه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و سه‌باره‌ت به ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به رووداوه‌كانى هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه و یان بریندار بوونه، هیچ زانیارییه‌كى نه‌خسته‌ڕوو.