دیمه‌نێكی كاتى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه له ناحیه‌ى سێگردكان... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى كۆیه
گونده‌كانى سێگردكان كێشه‌ى ئاویان نه‌ما
ئاوى پاك بۆ 650 كه‌سی گوندێكی كۆیه دابین كرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوى كۆیه ده‌ڵێت، كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى گوندێكى ناحیه‌ى سێگردكان چاره‌سه‌ركرا، به‌مه‌ش كێشه‌ى ئاوى گونده‌كانى سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه نامێنێت.
له سنوورى ناحیه‌ى سێگردكان نۆ گوند هه‌ن ته‌واوى ئه‌و گوندانه له رێگه‌ى دروستكردنى ستاند و دانانى تانكى بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاو و بیرى ئیرتیوزاى كێشه‌ى ئاویان بۆ چاره‌سه‌ر كراوه.
هۆگر كه‌یفى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى كۆیه به 964ـى وت، له سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه ته‌نیا گوندى سێكانى مابوو كێشه‌ى ئاوى چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌ویش له رێگه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه چاره‌سه‌ر كرا.
وتیشی “به‌پشت به‌ستن به بیری سه‌تحی له‌نزیك زێى بچووك ئاو له‌ناو ئه‌و تانكیانه‌ى گونده‌كه گلده‌درێته‌وه و به‌سه‌ر 125 ماڵى ئه‌م گونده‌ى دابه‌ش ده‌كرێت”.
تانکی گلدانەوەی ئاوى ئه‌م گونده بە قەبارەی 120 مه‌تر سێجا داندراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد پڕۆژەكه له‌لایه‌ن بەڕێوه‌بەرایەتی ئاوی کۆیە و هۆبەی ئاوی سێگردکان به بودجه‌ى 50 ملیۆن و 347 هه‌زار دینار جێبه‌جێكراوه، كه پارێزگای هەولێر له‌سه‌ر بودجەی لەناکاو دابینكردووه.