دیمه‌نێكی چه‌ند وڵاغێك كه سۆشیاڵ میدیاى گوندى دووگۆمان بڵاویكردووه‌ته‌وه..
ده‌غڵودانى چێندراو تێكده‌ده‌ن
گوندێكی بنارى قه‌ندیل به‌ده‌ست وڵاغى به‌ڕه‌ڵڵا هه‌راسان بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى گوندی دووگۆمانى بنارى قه‌ندیل به‌ده‌ست ئه‌و ئاژه‌ڵ و وڵاغانه هه‌راسانن كه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیان به‌ڕه‌ڵڵا كراون و ده‌ڵێن، زیان به ده‌غڵودانى چێندراویان ده‌گه‌یه‌نن.
دوو گۆمان، یه‌كێكه له‌و ده‌یان گونده‌ى بنارى قه‌ندیل، كه كه‌وتووه‌ته سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌رى قه‌زاى پشده‌ر له ئیداره‌ى راپه‌ڕین.
ئاژه‌ڵ و وڵاغه به‌ڕه‌ڵڵاكان بریتین له ئه‌سپ و ماین و گوێدرێژ.
سه‌رهه‌د ئیسماعیل، خه‌ڵكى ئه‌م گونده‌یه به 964ـى وت، ساڵانه دیارده‌ى به‌ڕه‌ڵڵاكردنى ئه‌و وڵاغانه دووباره ده‌بێته‌وه و زیان به گونده‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن.
وتیشی “به‌ڕه‌ڵڵاكردنى ئه‌و وڵاغانه زیانى جۆراوجۆر به گونده‌كان ده‌گه‌یه‌نن له‌وانه‌ش ده‌غڵودانى چێندراو تێكده‌ده‌ن”.
سوشیاڵ میدیاى ئه‌م گونده، چه‌ند وێنه‌یه‌كى ئه‌و وڵاغانه و ئاگادارییه‌كیشی بۆ خاوه‌نه‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوایان لێده‌كات بیانبه‌نه‌وه لاى خۆیان و ده‌شڵێن “ناکرێت ته‌نیا بۆ کاتی پێویست سوود لەو وڵاغانه وه‌ربگرن و كه كاریشیان پێ نه‌مان خۆیان به خاوه‌نیان نه‌زانن”.