خاوەن پێداویستی تایبەتە

دەیەوێت بە کاری پینەچێتی کەموکوڕییەکانی ژیانی پینە بکات

964+
بڕوامەجید

حوسێن قادر هاوڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەتە، ماوەی 13 ساڵە لە قەزای شارەزوور کارت پینەچێتی دەکات

حوسێن قادر تەمەنی 45 ساڵە، بەهۆی ئەوەی کێشە لە قاچەکانیدایە، ناتوانێت بەپێوە زۆر بوەستێت و زۆر بە رێگادا بڕوات، بۆیە دەستی داوەتە پیشەی پینەچێتی، ئەو لە دوکانەکەیدا  ئیشی دوورینەوەی پێڵاو و بزمارڕێژکردن و ناوکەف تێگرتن و دوورینەوەی خێمە و پانتۆڵ و جانتا و کەلوپەلی هاوڵاتیان دەکات.

حوسێن دەڵێت رۆژانە 7 بۆ 8 کاتژمێر کار دەکەم، بەڵام کاسبییەکە وەک پێشوو نەماوە، لە باشترین رۆژەکانی کارکردنمدا پێنج هەزار یان زیاتر پەیدا دەکەم،  ئەو پارەیەی پەیدایشی دەکەم، بژێوی ژیانم دابین ناکات، خۆم و خێزانیشم خاوەن پێداویستی تایبەتین.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

خێزانێکی خاوەن پێداویستی تایبەت دەنگیان دا

خێزانێکی خاوەن پێداویستی تایبەت دەنگیان دا