بارسا پارەى نییە

ئەگەر ریال لە بارسا بباتەوە پێرێز خەڵاتى یاریزانەکانى دەکات

964+
سۆما حەکیمزادە

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکى یانەى ریال مەدرید سەردانى کامپى مەشق و راهێنانى کوڕانى ئەنچیلۆتى کرد و بەڵێنى بە یاریزانەکان دا، ئەگەر لە بارسا ببنەوە هەر یاریزانێک 150 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت.

بڕیارە رۆژى یەکشەممە، بارسا و ریال، لە یاریى کۆتایى جامى سوپەرى ئیسپانیا رووبەڕوى یەکترى ببنەوە و براوەى یارییەکە دەبێتە پاڵەوانى جامى سوپەرى ئیسپانیا.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سێنتڕاڵ”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، پێرێز لەگەڵ یاریزانەکان کۆبووەتەوە و بەڵێنیداوە، ئەگەر یارییەکەیان لە بارسا ببنەوە، هەر یاریزانێک 150 هەزار یۆرۆ وەک پاداشت وەردەگرێت.

خەڵاتى دارایى براوەى جامى سوپەرى ئیسپانیا هەشت ملیۆن یۆرۆیە، کە شەش ملیۆن هەقى بەشداریکردنە لە جامەکە و یەک ملیۆن یۆرۆش بردنەوەى یارى پێشکۆتاییە و یەک ملیۆن یۆرۆش پاداشتى بردنەوەى یاریى کۆتاییە.

سەرەڕای پاداشتی سەرنجڕاکێشی پێرێز، بەڵام ئەم ژمارەیە بەراورد ناکرێ بە پاداشتی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ، کاتێک هەر یاریزانێکی یانەی ریال مەدرید 450 هەزار یۆرۆى وەرگرت.

پاداشتە داراییەکانى سەرۆک پێرێز لە کاتێکدایە، بارسا لە قەیرانێکى قوڵى داراییدایە و پێناچێت پاداشتى یاریزانەکانى بکات ئەگەر هاتوو بەسەر ریالدا سەرکەون.

زۆرترین خه‌ڵك به‌ دوای ریال مه‌دریددا ده‌گه‌ڕێن

زۆرترین خه‌ڵك به‌ دوای ریال مه‌دریددا ده‌گه‌ڕێن