"ئەم یەکگرتنە گەورەترین سەرکەوتنە"

هاوڵاتیان لە بەردەم قەڵا قسەی دڵی خۆیان دەکەن

رێباز یونس – هەولێر

هاوڵاتیان بە گەورە و بچووک و پیر و گەنجەوە چوونەتە بەردەم قەڵای هەولێر و قسەی دڵی خۆیان دەکەن.

نور مودەڕیس کیژۆڵەیەکی بەورە و ئازایە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت،  “هاتووین لەسەر مافەکانی گەلی کورد بە جواب بێین، چونکە ئەوە قابیلی قبوڵ نییە کێڵگە نەوتییەکان و دەروازە سنوورییەکان لەژێر دەستمان دەربهێنن”.

هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی نارین ئەحمەد دەڵێت، “ئەم یەکگرتنەی کوردستان گەورەترین سەرکەوتنە و تەنیا یەکڕیزی دەمانگەیەنێتە سەربەخۆیی”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری