لە پێنجوێن

لە چوار رووداوی هاتوچۆ سێیانیان تانکەر بوون

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

لە قەزای پێنجوێن ئەمڕۆ چوار رووداوی هاتوچۆی جیا جیا روویداوە کە سیانیان هەر ئەمشەو بووە، یەکێکیان تانکەرێکی سووتەمەنیە بووەتە هۆی داخستنی رێگاکە.

سێ لەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی رووداو بوون تانکەری سووتەمەنی بوون و ئەوی دیکەش ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بووە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، رووداوی یەکەم تانکەرێکی سووتەمەنی بووە و لەسەر رێگای ملەی نەڵمە مقسەتی کردووە و نزیکەی کاتژمێرێک ریگای لە زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێل گرتووە، بەڵام دواتر لابراوە و ئێستا رێگاکە کراوەیە.

رووداوی دووەمیش هەر تانکەر بووە لە نزیک گوندی کەژان تووشی رووداو بووە، بەڵام نەکەوتووەتە سەر شەقامەکە بۆیە گرفتی هاتوچۆی دروست نەکردووە.

بە قسەی ئەو سەرچاوەیە، لە رووداوی سێیەمدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد کە شۆفێرەکەی لە ژێر کاریگەری مادەی کهولدا بووە وەرگەڕاوە و چوار هێمای هاتووچۆی شێلاوە، شۆفێرەکە دەستگیرکراوە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە ملەی نەڵمە وەرگەڕا و هیچ بریندار و گیانلەدەستدانێکی لێ نەکەوتوەتەوە.

دوێنێش تانکەرێکی سووتەمەنی تەواوی رێگای ملەی نەڵمەی بە رۆنی رەش داپۆشی و بەوەش بۆماوەی دوو کاتژمێر ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکرد.

پێداچوونەوە : بەهرە محەمەد ئەمین

لە ناڵپارێز دوو پیاوی بەتەمەن بە رووداوی هاتوچۆ مردن

لە ناڵپارێز دوو پیاوی بەتەمەن بە رووداوی هاتوچۆ مردن