دێربیی مەدرید زۆرجار شەڕ و ئاژاوەی تێکەوتووە. فۆتۆ: ئاژانسەکان
سوپەری ئیسپانیا
ئه‌مشه‌و شه‌ڕی مه‌دریدییه‌كان له سعودیه ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له سعودیه ده‌ستپێده‌كات و چوار یانه به‌شدارن، له سه‌ره‌تاشدا دێربیی مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:00 به كاتی كوردستان یاریی دێربیی مه‌درید له یاریگه‌ی ئه‌وه‌ل پارك له ریاز ده‌كرێت و هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ئه‌تلێتیكۆ مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه و براوه‌یان ده‌چێته یاریی كۆتایی.
هه‌روه‌ها سبه‌ی شه‌و هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و ئۆساسۆنا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و براوه‌ی ئه‌وانیش ده‌چێته یاریی كۆتایی.
له پێكهاته‌ی ریال مه‌دریددا ڤینیسیۆس جۆنیۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌یدان، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو پێكانی هه‌بوو.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ده‌ڵێت، ئه‌نچیلۆتی به هه‌موو یاریزانه گرنگه‌كانی یاریی ده‌كات، به تایبه‌تی بێلینگهام و ڤینیسیۆس و چوامینی.
هه‌روه‌ها ئاتلێتیكۆ مه‌دریدیش پشت به مۆراتا و گریزمان ده‌به‌ستێت.
پێشبینیی ده‌كرێت پێكهاته‌ی هه‌ردوو یانه به‌م شێوه‌یه بن:
ریال مه‌درید
گۆڵپارێز: لونین
به‌رگری: گارسیا – ناچۆ – رودیگێر – کارڤاخال
ناوه‌ڕاست: چۆامینی – کرۆس – ڤالڤێردی – بێلینگهام
هێرشبردن: رۆدریگۆ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر.
ئاتلێتیكۆ مه‌درید
گۆڵپارێز: ئۆبلاک
به‌رگری: لینۆ – هێرمۆسۆ – خیمێنیز – ساڤیچ
ناوه‌ڕاست: مۆلینا – دی پاوڵ – کۆکێ – یۆرێنتی
هێرشبردن: گریزمان و مۆراتا.