تەنیا هەڵەبجە ماوە

پاسپۆرتی هەڵەبجەش دەبێتە ئەلیکترۆنی

964+

محەمەد عومەر – هەڵەبجە

پاش نۆژەنکردنەوەی بینای بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە سیستەمەکەش دەگۆڕدرێت و دەکرێتە ئەلیکترۆنی.

پاش ئەوەی لە پارێزگاکانی دیکەی کوردستان سیستەمی پاسپۆرت بووە ئەلیکترۆنی و تەنیا هەڵەبجە ماوە کە کار بەو سیستەمەبکات و چاوەڕێی نۆژەنکردنەوەی بیناکەی بوون.

ئەمڕۆ 9.1.2023 هەر یەک لە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی و هەڵەبجە سەردانی بینای پاسپۆرتی هەڵەبجەیان کردوو رایانگەیاند لە مەوبەدوا سیستەمی پاسپۆرتی هەڵەبجەش دەبێتە ئەلیکترۆنی.

عەقید فاروق مەعروف بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە بە 964ی وت، سیستمەکە لە هەفتەی داهاتوەوە دەکەوێتە کار و پاش نۆژەنکردنەوەی بیناکە تەنیا چەند ئامێرێک ماون کە بهێنرێنە ناو بەرێوەبەرایتیەکەوە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا سیستمەکە لە هەڵەبجەش دەکەوێتە کار.

وتیشی، جیاوازی ئەم سیستمە لەگەل سیستەمی پێشودا بەرزی کوالێتیەکەیەتی کە ئەو کەسانەی گەشت دەکەن بۆ وڵاتان لە فرۆکەخانەکان کاتێکی کەمتریان دەوێت بۆ چەیک کردن  و هەروەها کوالێتی پاسپۆرتەکە بەشێوەیەکە کە بواری تەزویر کردنی زۆر کەمە یاخود هەر تەزویر ناکرێت.

بەپێی سیستەمی نوێ پاسپۆرت تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرتە نوێیەکە 91  هەزار دینار دەبێت و  هاوڵاتیان دەتوانن لە هەمان رۆژی رایکردنی مامەڵەکانیاندا پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی