هەنسکی ئاسمان لە هەولێر نمایش دەکرێت
+964
چاوان خەلیل
فیلمێکی کوردی چیرۆکی ئاوارەیی و دەربەدەری کورد دەگێڕێتەوە هەر لە ساڵی 1974ەوە تا دەگاتە شەڕی داعش، ئەم پێنجشەممەیە لە هەولێر نمایشی دەست پێدەکات، دوای ئەوەش نۆرەی سلێمانی و کەرکوکە.
فیلمی هەنسکی ئاسمان شەهرام قادر نوسین و دەرهێنانی بۆ کردووە، نزیکەی 200 ئەکتەری سەرەکی و لاوەکی تێدایە.
رێشوان ئیبراهیم بەرهەمهێنی فیلمی هەنسکی ئاسمان بە 964ـی وت، فیلمەکە لە ساڵانی 2021 و 2022 وێنەگیراوەو هەموو کارەکانی بە وێنەگرتن و موزیکەوە لە کوردستان کراوە”.
رێشوان دەڵێت، ئەم پێنجشەممەیە 11ی کانوونی دووەم لە ئیمپایەر سینەما نمایشی دەست پێدەکات.