قوماریان کردووە

پۆلیسی دهۆک حەوت کەسی دەستگیر کرد

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

پۆلیسی دهۆک حەوت کەسیان بە گشت ئامێر و کەرەستەکانیانەوە دەستگیرکرد، لە ماڵێکی گوندی دینارانی ناحیەی رۆڤیا گوایە قوماریان کردووە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر زانیارییەکە بە پۆلیس گەیشتووە و درەنگانی شەوی رابردوو پۆلیسی دهۆک بە هەماهەنگی پۆلیسی رۆڤیا و بەردەڕەش چوونەتە سەر ماڵەکە و هەموویان دەستگیرکردوون.

مەنهەل موەفەق، بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا بە 964ی وت، “کاتژمێر 12بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوونەتە سەر ماڵەکە لە گوندی دیناران چونکە قوماری تێدا دەکرا”.

وتیشی، لە ماڵەکەدا لەلایەن ئەو گرووپە حەوت کەسییەوە قومار دەکرا، بۆیە پۆلیس هەم خۆیان هەم کەلوپەلەکانیانی گرت.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

قومارچییەک دەستگیر کرا

قومارچییەک دەستگیر کرا