کەشتیی بەغدا سووتەمەنی گەیاندە غەزە. فۆتۆ: ئاژانسەکان
عێراق 10 ملیۆن لیتر سووته‌مه‌نی گه‌یانده غه‌زه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ دووشەممە، کەشتییه‌كی عێراق، كه ناوی به‌غداده، بە 10 ملیۆن لیتر سووتەمەنییه‌وه گه‌یشته غه‌زه.
كه‌شتییه‌كه لە رێگەی خاڵی به‌یه‌كه‌گه‌یشتن لە کەناڵی سوێسی میسره‌وه گەیشتە غه‌زه.
یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بارێكی سووتەمەنی رادەستی مانگی سووری میسر کرا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی مانگی سووری عێراق، سەرۆکی مانگی سووری میسر، بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، ژمارەیەک لە ئەندامانی عێراق لە کۆمەڵەی مانگی سوور و بەرپرسی کاروباری عێراقی لە قاهیرە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا، “حکومەتی عێراق بە فەرمانەکانی سه‌رۆك وه‌زیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، له پشتیوانیکردن لە گەلی گەمارۆدراوی فەڵەستین لە کەرتی غەزه بەردەوام ده‌بێت”.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، باری كه‌شتییه‌كه 10 ملیۆن تۆن سووته‌مه‌نییه.