غاز و ئاردیان بە نرخی پاڵپشتیکرا و بۆ دابیندەکەن

قایمقامی هەولێر: بڕیاری 10 نان بە هەزار دینار جێبەجێدەکرێت

964+

شـیراز عەبدوڵا

بە پێی ووتەی قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە 8.1.2023 بڕیاری 10 نان و سەموون بە هەزار دینار لە  نانەواخانە و  سەمونخانەکانی هەولێر جێبەجێدەکرێت .

بڕیارە تازەکەی قایمقامی هەولێر ،ئەمڕۆ دەیان خاوەن نانەواخانەی هێنایە بەردەم بینای پارێزگای هەولێر و ناڕازیبوون لە بڕیارەکە.

قایمقامی هەولێر دەڵێت، بەنرخی پاڵپشتیکراو غاز و ئاردیان بۆ دەبیندەکرێت.

جەوهەر ئەنوەر نزیکەی 10 ساڵە لە هەولێر کاری سەمونخانە دەکات بە 964ـی وت، ” فەردەی ئارد لە بازاڕ لە سەرووی 36 هەزار دینارە و غازیش لیتری لە سەرووی 500 دینارە گەر هاوکاری و کار ئاسانیان  بۆ نەکرێت ناتوانن 10 سەموون بە هەزار دینار بدەن چونکە تووشی زەرەر دەبن.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە، نەبەز عەبدولحەمید ،قایمقامی قەزای ناوەندی  هەولێر بۆ 964 وت، “دوێنێ لەگەڵ ئەنجومەنەکەیان دانیشتین و داواکاریەکانیانمان جێبەجێکرد،  لیژنەیەک پێکهێنراوە  لە چاودێری بازرگانی و نوێنەری نانەواخانەکان، ئەو نانەواخانەو و سەمونخانانەی مۆڵەتیان هەیە بڕە غازێک بە نرخی پاڵپشتیکراو وەردەگرن و لە رێگەی کارگەی داسەوە ،هەر فەردەیەک  ئارد  بە 30 هەزار دینار  پێیاندەدرێت”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

خاوەن نانەواخانەکانی هەولێر گردبوونەوە

خاوەن نانەواخانەکانی هەولێر گردبوونەوە