خۆی کوێی گەرەکە؟

گەورەکانى ئەوروپا مێسییەکەى بەڕازیلیان دەوێت

+964

سۆما حەکیمزادە

ئیستیڤاو ویلیان، کە لە تۆپی پێی بەڕازیلدا بە مێسینیۆ ناسراوە، بە درەوشاوەیی لە پاڵمێراس بووە ئەستێرەیەکی بەناوبانگ و سەرنجى زۆرێک لە یانە ئەوروپییەکان بەلاى خۆیدا کێش کردووە
چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخی یاریزانەکە دەکەن و هیوادارن بتوانن لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانى بەڕێوەبەرانی پاڵمیراس بگەنە رێککەوتن بۆ بەدەستهێنانى تواناکانى یاریزانەکە.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى ئیسپانى بڵاویکردەوە، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد، چێڵسی، ئارسناڵ و پاریس سانجێرمان رکابەری یەکتر دەکیەن بۆ پەلکێشکردنى ولیان.
هەرچەندە چاوى یانە گەورەکانى ئەوروپا لەسەر ئەو گەنجە بەڕازیلییەیە، بەڵام خۆى بێ خه‌م دانیشتووە دەڵێت: لە پاڵمیراس دەمێنمەوە و لە داهاتووشدا تاکە ئامانجم لەبەرکردنى درێسى بارسایە.
یاریزانەکە لە نیسانى 2025 تەمەنى دەبێت بە 18 ساڵ و ئەوکات دەتوانێت بەبێ کێشە پەیوەندى بە دڵخوازەکەى خۆیەوە بکات و درێسى بلوگرانا بپۆشێت.

ئه‌ندریك له‌ ئێستاوه‌ هاتووه‌ته‌ مه‌درید

ئه‌ندریك له‌ ئێستاوه‌ هاتووه‌ته‌ مه‌درید