دیمەنی بەنداوی دەربەندیخان دوای نۆژەنکردنەوەی.وێنە. بەنداوەکانی هەرێم
بەنداوی دەربەندیخان نۆژەنکرایەوە
دیمەنی بەنداوەکە تەواو گۆڕاوە
توانا نەقی
لە دوای بومەلەرزەکەی ساڵی 2017 بەنداوی دەربەندیخان زەرەروو زیانێکی زۆری پێگەشتوو زۆربەی بەشەکانی شێوان، ئەوە دوو ساڵیشە خەریکی نۆژەنکردنەوەی بەشە جیاوازەکانین.
بەشەکانی سەلامەتی و کارەباکەیی رووناککەرەوەکانی بەتەواوی لەکارکەوتبوون، ئێستا بە چاکلردنیان دیمەنێکی جوانی داوەتەوە بە بەنداوەکە.
رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم بە 964ـی وت، پرۆژەی نۆژەنکردنەوەکە ماوەی دووساڵە بەردەوامە و ئێستا لە تەواوبووندایە سەرجەم بەشەکانی.
وتیشی، گوژمەی نۆژەنکردنەوەکە 2 ملیار و 280 ملیۆن دینسر بووە و بەشەکانی سەلامەتی و دنانی رووناککەرەوەکان و چاککردنی کارەباکەی تەواو بوون.
نۆژەنکردنەوەکان لەلایەن کۆمپانیایەکی چیکی و کۆمپانیایەکی ناوخۆیی لەسەر بودجەی حکەمەتی هەرێکی کوردستان جێبەجێکراون، رەحمان خانی وای وت.
لە دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی ساڵی 2017ـەوە بەنداوی دەربەندیخان لە بەشی ناوە و لە رێگاکانی و کارەباکەی کۆمەڵێک زیانی بەرکەوت ماوەی دووساڵیشە دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی ئەو بەشانە.