گرافیکی 964
لە پارێزگای سەڵاحەدین
داعش پەلاماری حەشدی شەعبیدا دووکەس گیانیان لەدەستدا
964+
توانا نەقی
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین چەکدارانی داعش پەلاماری هێزێکی حەشدی شەعبیانداوە و پێنج کەسیان بریندار کردووە دواتر دووان لە بریندارەکان گیانیانلەدەستدا.
پارێزگای سەڵاحەدین بڵاویکردەوە، پەلاماردانەکە لە ناوچەی زەرگە بووە لە قەزای دوزخورماتوو، دوو لەو پێنج بریندارە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیانلەدەستداوە.
ئەو هێزەی حەشدی شەعبی کە چەکدارانی داعش هێرشی کردونەتەسەر، لە فەوجی دووی لیوای 22ـی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای دیجلە بوون.