ئەمساڵ چوارەم جارە

بەهۆی داڕمانی شاخ رێگای بێخاڵ داخراوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

کەمێک پێش ئێستا لە بێخال کە رێگای سەرەکی رواندزە شاخ داڕماوە، بەهۆیەوە رێگاکە داخراوە.

هاوڵاتیەک لەو شوێنە قسەی بۆ 964 کردوە دەلێت، “دەمویست بچمەوە رواندز، بەڵام رێگاکە بەتەواوی داخراوە چەند ئۆتۆمبیلێکی تری لێیە کەناچارین بگەڕێینەوە”.

ئەحمەد قادر قایمقامی رواندز بە 964ی وت، “رێگای بێخال داخراوە، تیمەکانی پاراستن و رێگاوبانی سۆرانمان ئاگادار کردوەتەوە کە رێگاکە پاک بکەنەوە”.

وتیشی، “هەر ئەمشەو رێگاکە پاک دەکەینەوە، بەڵام نازانین چەند کاتی دەوێت”.

قایمقامی رواندز لە رێگای 964 داوا لە هاوڵاتیان دەکات، تاوەکو رێگای بێخاڵ پاک دەکرێتەوە، رێگای گەلی عەلی بەگ بەکاربێنن، جونکە رێگاکە داخراوە.

لە دوو مانگی رابردو ئەمە چوارەم جارە کە بەهۆی رووخانی شاخ رێگای بێخاڵ دادەخرێت.

بەهۆی داڕوخانی شاخ رێگای بێخاڵ داخراوە

بەهۆی داڕوخانی شاخ رێگای بێخاڵ داخراوە