راهێنه‌رێكی ناوداری به‌ڕازیل كۆچی دوایی كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ماریۆ زاگالۆ، کە چوار جار وەک یاریزان و راهێنەر لەگەڵ بەڕازیل نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێناوە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە، زاگالۆ لە تەمەنی 92 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
زاگالۆ وەک یاریزانێک یەکێک بوو لە پایە سەرەکییەکانی هه‌ڵبژارده‌ی سێلیساو، دووجار پاڵەوانی مۆندیال بوو لە ساڵانی 1958 و 1962، شانبەشانی ئەستێرەکانی وەک پێلێ و گارنیچا.
دوای وازهێنانی له یاریكردن، زاگالۆ هاتە ناو جیهانی راهێنەرایەتی و سەرپەرشتی راهێنانی هەڵبژاردەی بەڕازیلی کرد، تیپه‌كه‌ی كرده پاڵەوانی جیهان لە مۆندیالی 1970، کە بە یەکێک لە باشترین هەڵبژاردەکان داده‌نرێت تا ئێستا، لەگەڵ ئه‌ستێره‌كانی وه‌ك پێلێ، ریڤێلینۆ، جیرزینیۆ، تۆستاو و جێرسۆن.
له مۆندیالی 1994 وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر كاری كرد و توانیان نازناوه‌كه بۆ به‌ڕازیل به‌ده‌ست بهێنن.
هه‌روه‌ها له مۆندیالی 1998 خۆی راهێنه‌ری به‌ڕازیل بوو، تیپه‌كه‌ی گه‌یانده یاریی كۆتایی و له‌وێ به فه‌ڕه‌نسا دۆڕان.
زاگالۆ له‌و كه‌سایه‌تییه گرنگانه بوو، كه وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر نازناوی مۆندیالی به‌ده‌ستهێناوه، هاوشێوه‌ی فرانز بێكنباوه‌ر، دیدێ دیشامپ.