بێ دەسکەوت نەبوو

هالاند خەڵاتێکی تایبەتی بەدەستهێنا

سۆما حەکیم زادە

ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی، هەرچەندە سەرکەوتوو نەبوو لە رکابەریکردن لەگەڵ لیۆنێل مێسی لە بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕینی 2023، بەڵام ئەمساڵ بەبێ خەڵاتی تاکەکەسی دەرنەچوو.

سەرەتا لەلایەن کۆمپانیای IFFHS بە باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشانکرا و دواتر خەڵاتی کوڕە زێڕینەکەی بەدەستهێنا، وەرزی رابردوو نازناوی پریمەرلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگی ئەوروپای بەدەستهێنا و چەند هەفتەیەک لەمەوبەر نازناوی جامی سوپەری ئەوروپای بەدەستهێنا.

ئەمشەو هالاند خەڵاتێکی تایبەتی لە فەرەنسا بەدەستهێنا، لەلایەن خوێنەرانی گۆڤاری ئۆنز مۆندیالەوە وەک ئۆنزی زێڕینی ساڵی 2023 هەڵبژێردراوە، کە نزیکەی 50 ساڵە ئەم خەڵاتە تاکەکەسییە دەبەخشرێت، ئەم خەڵاتە بە گوێرەی ئامادەبووانی گۆڤارەکە فەرەنسییەکە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی ساڵ لە ئەوروپا.