جێبەجێکارێکی لەسێدارەدان لە تارانی پایتەختی ئێران لە ماوەکانی رابردوو
7 کەسیان کوردن
لە سەری ساڵەوە تا ئێستا 12 کەس لە ئێران لە سێدارەدراون
964+
توانا نەقی
تەنیا لە ماوەی ئەم پێنج رۆژەی ساڵی نوێدا 12 کەس لە ئێران بە تۆمەتی جیاجیا لە سێدارەدراون.
بە پێی قسەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگا ئەو کەسەی دوێنێ پێنجشەممە لە سێدارە دراوە کوردبووە و تەمنی 29 ساڵ بووە خەڵکی کەنگابەری کرماشان بووە.
ئەرسەلان یار ئەحمەدی بەرپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە 964ـی وت، تەنیا لەم پێنج رۆژەی ساڵی نوێدا 12 کەس لەسێدارە دراون و حەوت کەسیان کوردبوون.
وتیشی، جگە لەو حەوت کوردە سێ کەسی تورک و یەک کەسی بەلوچ و یەک کەسی لوڕ لە سێدارە دراون، لە سێدارەدانی کوردەکان بەتۆمەتی سیاسی و چەکداری و مادەی هۆشبەر بوون.
لە ماوەی ساڵی 2023 کۆماری ئیسلامی ئێران 823 سزای لە سێدارەدانی جێبەجێکردووە، لەو ژمارەیەش 151 کەسیان کوردبوون و لە سێدارەدراون، ئەرسەلان یار ئەحمەدی وای وت.