چادریان هەڵداوە

هاوڵاتیانی گەڕەکی نەورۆز دەڵێن بە سەربازگەکردنی گەڕەکەکەمان قبوڵ ناکەین

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو هێزێکی سوپای عێراق چەند ماڵێکی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوکیان کرد بە شوێنی مانەوە و هەمەریان لە بەردەرگای ماڵەکان راگرت، گرژی لە نێوان هاوڵاتیانی گەڕەکی نەورۆز و هێزەکانی سوپای عێراق دروست بوو.

ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکە چادریان هەڵداوە و دەڵێن، ئێمە بەو جۆرە ناڕۆین، داواکاری رۆیشتن رێوشوێنی یاسایی خۆی هەیە.